سێف، سێڤ، سای، ساوی، داێکه له تیره‌ی "گوڵ سووره‌کان" Rosacées و سه‌ر به ده‌سته‌ی "سێوه‌کان" Pommacées که له ئاو و هه‌وای فێنکدا به باشی به‌ر ده‌گرێ، تا ٦ میتر به‌رز ده‌بێ و گه‌لآکانی له نێوه‌ڕاسته‌وه پان و له دوو سه‌ره‌وه باریکن و له نووکه‌کانیانه‌وه ددانه‌یان هه‌یه. به‌ره‌که‌شی که سێوه‌که‌یه، خڕه به‌لآم له هه‌ردوو سه‌ره‌وه به ڕووی نێودا چووه‌ته‌وه و تام و بۆنیشی زۆر خۆشه. تۆودانی سێوه‌که ٥ دیوی هه‌یه که له هه‌ریه‌که‌یاندا دوو تۆ‌و هه‌یه. گوڵه‌کانی په‌مه‌یی یان چه‌رموون و چه‌ندین جۆری هه‌یه که ئه‌مانه جۆره سه‌ره‌کیه‌کانیانن.
١- سێوه سووره.
٢- سێوه پاییزه.
٣- سێوه زستانی.
٤- مه‌له‌تیک، ئه‌مه‌یان جۆرێکی پاییزه‌یه.
٥- شه‌کره‌سێو، له ناوه‌که‌یدا دیاره زۆر به تام و چێژه.
٦- تاڵه سێ‌و یان به‌هاره.
نووسه‌ری به‌توانای کورد به‌ڕێز (علی اشرف درویشیان) له (فرهنگ کرمانشاهی)دا ئه‌م جۆره سێوانه‌ی خواره‌وه‌ی نووسیوه:
گلاو، شکره، قره‌یاس، قپاقه، میرزایی، پاییزه، ترشه، ترشه تاوسان و ووس.
زۆربه‌ی جۆره‌کانی سێ‌و، تام و بۆنیان خۆشه و هه‌ر بۆیه ئه‌و تامه ترشه‌ی که هه‌یانه چه‌ندین جۆره ئه‌سید Acide (له ڕاستیدا ئه‌م وشه‌یه فه‌رانسه‌یی و له وشه‌ی Acidusی یونانی یه‌وه وه‌رگیراوه که ماناکه‌شی "ترشی"یه) یان تێدایه و بێجگه له‌مه‌ش ڤیتامینه‌کانی B و C یان تێدایه. سێ‌و یارمه‌تی له‌ش ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی باشتر خوارده‌مه‌نی هه‌زم بکا. ئاوی سێ‌و بۆ ده‌رمانی سکچوونی مندالآن و سێوی کولآ و گه‌ڵ شه‌ربه‌ت و قه‌ند یان کومپوتی سێ‌و بۆ هێندێک له نه‌خۆشیه‌کانی ڕیخۆڵه و گه‌ده زۆر به‌که‌ڵکه، بۆ ئه‌وانه‌ش کاره‌که‌یان پێویستی به بیرکردنه‌وه‌ی زۆره، زۆر به‌که‌ڵکه. شه‌وانه پێش خه‌وتن سێ‌و بخورێ زۆر باشه.
سێ‌و زۆر جۆری دیکه‌ی هه‌یه که زیاتر له ٢٠ جۆری له ولآتی ئێمه‌دا هه‌یه. سێویش یه‌کێکه له‌و میوه پیرۆزانه که له مێژه له ولآتی ئێمه‌داجێگای خۆی له به‌یت و بالۆره‌دا کردووه‌ته‌وه و زۆربه گۆنا و مه‌مکی کچانیان شوبهاندووه. وه‌ک:
(سێوێ گیان سێوێ/ بای سێ بسکان ده‌بزێوێ) "فورکلۆر"
یان
(هه‌رمێ وه‌ی وه‌ی هه‌رمێ/ سینگۆڵه‌ت باخی ورمێ)
(له سه‌ر سینگی دوو سێون/ ناوێرم ده‌ستیان به‌رمێ) "فورکلۆر"
سێ‌و یه‌کێکه له‌و مێوه‌گه‌له که له مێژه ئێرانیه‌کان سفره‌ی خه‌وت سینی نه‌ورۆزی پێ ده‌ڕازێننه‌وه و یه‌کێکیشه له حه‌وت "سینه‌که"، ماناکه‌شی جوانی و خۆشه‌ویستی و ڕووسوورییه و نیوه‌ی به پیاو و نیوه‌که‌یتریشی به ژن ده‌زانن. له کورده‌واریشدا ئه‌گه‌ر دو شت زۆر وه‌ک یه‌ک بچن ده‌ڵێن: ئه‌ڵێی سێوێکن و کراون به دوو له‌ته‌وه.
سێ‌و چه‌ند هه‌زار جۆری هه‌یه و ئێستا له باخچه‌یه‌ک له بریتانیادا که جۆری سێوی لێ په‌روه‌ده ده‌کرێ، ژماره‌ی جۆری دار سێوه‌کانی گه‌یشتوونه‌ته ٦٧٠ جۆر.
ئه‌مه‌ش چه‌ند جۆری ناسراوی سێ‌و:
Bramleys seedling، ئه‌م جۆره‌یان ڕه‌نگی سه‌وزێکی کاڵه. Cox Orange، ئه‌مه‌یان لایه‌کی سوورێکی تۆخه و لاکه‌یتری سه‌وزێکی تۆخه. Golden Delicious، ئه‌م جۆره سێوه هه‌ر وه‌ک له ناوه‌که‌یدا ده‌رده‌که‌وێ، ڕه‌نگێکی زه‌ردی وه‌ک زێڕی هه‌یه. Discivery، ڕه‌نگی ئه‌مه‌یان سوورێکی زۆر تۆخه و ڕه‌نگی دیکه‌ی تێدا نییه. Empire، سووره و خاڵ خاڵی سه‌وزی تێدایه. Granny Smith، سه‌وزه و په‌ڵه په‌ڵه سووری کاڵی پێوه‌یه. Lord Lambourme، سێوێکی سووره و په‌ڵه‌په‌ڵه کاڵیشی پێوه‌یه. Macintosh، ئه‌مه‌یان له دوو ڕه‌نگی زه‌ردی ئاڵماڵ نارنجی و سوور داپۆشراوه و تۆزێ له‌مانه‌ی ناوم بردن چووکه‌تره. ڕه‌نگه ناوی کامپیۆته‌ری (ماکینتوش) له‌م ناوه‌وه وه‌رگیرابێ. Scarlet pimpemel، ئه‌مه‌یان له لای قنچکه‌که‌یه‌وه تاکوو نیوه‌ی سووره و هه‌رچێ به‌رو لای گوڵه‌که‌ی ده‌ڕوات ڕه‌نگه‌که‌ی سه‌وز ده‌بێت. Sturmer Pippin، ڕه‌نگی ئه‌مه‌یان سه‌وزێکی کاڵه و په‌ڵه‌په‌ڵه قاوه‌یی کاڵی پێوه‌یه. Sunset، سووری کاڵه و په‌ڵه‌ی زه‌ردی پێوه‌یه. Worcester Pearmain، سوورێکی ئاماڵ په‌مه‌ییه و لای قنچکه‌که‌ی و لای گوڵه‌که‌ی زه‌ردن.
زیاتر له ١٨ جۆر سێ‌و ته‌نیا له شاری سنه و شاره‌کانی ده‌وروبه‌ریدا ده‌ڕوێ.
سێ‌و دارێکی کۆنه و له Dagmossa له Alvstra kosterدا ڕه‌شوو (سوغاڵ)ی دارسێویان دیوه‌ته‌وه که هی ٤٠٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره.
به فه‌رانسه‌یی به میوه‌که‌ی ده‌ڵێن Pomm و به داره‌که‌شی ئه‌ڵێن Pommier.